ژمارا كوشتيێن شه‌رێ عه‌فرین دئێته ئاشكه‌راكرن
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی یه‌په‌گه له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، تائێستا به‌ده‌یان شه‌ڕڤان و سه‌رباز له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕ كوژراون.
وه‌ك روانگه‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوچه‌كه پشتڕاستی كردۆته‌وه، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، 28 هاووڵاتی سڤیل له سنووری ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا 2 هاووڵاتی دیكه‌ی كورد له بۆردومانێكی هێزه‌كانی یه‌په‌گه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌عزاز، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریایه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه، تائێستا له‌و شه‌ڕه‌دا 48 چه‌كداری ئه‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزسیۆن كوژراون، كه له‌لایه‌ن توركیاوه پێشتگیری ده‌كرێن، له ریزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش 42 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی هێرشبه‌ران له هی به‌رگریكاران زیاتره.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازانی توركیاش، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به دوو ئاماری جیاواز ده‌كات، كه تائێستا توركیا ته‌نیا دانی به كوژرانی 2 سه‌ربازی خۆیدا ناوه، له‌كاتێكدا گوته‌بێژی یه‌په‌گه جه‌خت له‌سه‌ر كوژرانی زیاتر له 7 سه‌ربازی تورك ده‌كاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی