نێچیرڤان بارزانی لگه‌ل شاهێ ئورده‌ن و سه‌رۆك وه‌زیرێن ئه‌رمینیا كۆمبوو
K24 – داڤۆس:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له شا عەبدوڵڵا، پاشای ئوردن و كارن كاراپێتیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا لە داڤۆس، كۆبووه‌وه.
نێردراوی کوردستان24 لە داڤۆس رایگەیاند، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، پاشای ئوردن لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی داڤۆس كۆبووه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا، شای ئه‌رده‌ن
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شای ئوردن خۆشحاڵیی خۆی به دیداری له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و عه‌ممان ده‌ربڕی.
ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی له حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.
شا عه‌بدوڵڵا پشتیوانی خۆی و شانشینی ئوردنی بۆ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق نیشان دا و به پێویستی زانی ئه‌مه بكرێته هه‌نگاوی كرده‌یی.
لای خۆیه‌وه, نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به دیداره‌که، سوپاسی شای ئوردنی كرد بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامیی شانشینی ئوردنی هاشمی بۆ هه‌رێمی كوردستان له قۆناغه جياجیاكاندا و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواست، فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و عه‌ممانيشى دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ كارن كاراپێتیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌رمینیا تاووتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ كارین كاراپێتیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا
دوێنێ كۆڕبەندی ئابووری جیھان لە داڤۆس، بە بەشداری زیاتر له 70 سه‌رۆك وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران و زیاتر له 300 كه‌سایه‌تی سیاسی و خاوەنكارانی جیھان دەستیپێكرد، شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، بەشداری لە كۆڕبەندەكە كردووە و بڕیارە چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك و سەركردەی وڵاتان ئەنجامبدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی