ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكوومەتا هەرێمێ بایێ 24 ملیۆن دۆلاران پڕۆژان بۆ ناوچێن كوردستانى جێبەجێ دكت

حكوومەتا هەرێمێ بایێ 24 ملیۆن دۆلاران پڕۆژان بۆ ناوچێن كوردستانى جێبەجێ دكت

دهۆك-KDP.info-ImageThumb

سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، ژمارەیەك پڕۆژە بە گوژمەی 24 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچە كوردستانییە تازەئازادكراوەكان جێبەجێ دەكات و، سەرۆكی شارەوانییەكانی دهۆكیش گوتی، پڕۆژەكان بە هاوكاری و هەماهەنگیی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەخرێنە واری جێبەجێكردنەوە.

(هەڤاڵ ئەحمەد)، سەرۆكی شارەوانییەكانی پارێزگای دهۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “هەر لە سەرەتای ئازادكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێمە هاوكار بووینە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە ناوچە تازەئازادكراوەكان، بە تایبەت ئەو كەرتانەی دەكەونە چوارچێوەی كاری شارەوانییەكانی دهۆك، لەو ڕوەوە ئێمە وەك شارەوانییەكان درێخیمان نەكردووە، چونكە بە هۆی هێرشی تیرۆریستیی داعشەوە ناوچەكە وێران بووە و پێویستی بە خزمەتگوزاری هەیە، تا هاووڵاتیان بتوانن بگەڕێنەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان”.

(ئەحمەد) گوتیشی: “ئێمە سەرقاڵی ئامادەكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزارین بۆ ناوچەكانی شنگال و سنوونێ و زوممار و باشیك كە پێك هاتوون لە 22 پڕۆژەی خزمەتگوزاری و بە گوژمەی 24 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێن، پڕۆژەكانیش لەلایەن شارەوانییەكانی دهۆكەوە ئامادە كراون و بە هاوكاری و هەماهەنگیی رێكخراوە نیودەوڵەتییەكان دەخرێنە واری جێبەجێكردنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi