به‌رپرسه‌ك: ژسه‌دا 25 يا كێم ئه‌ندامان یان كيم ئه‌ندام نینن یان ل ژیانێ دا نه‌ماينه
باسنيۆز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم رای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا 25% ى كه‌مئه‌ندامان فۆڕمى پشكنینیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌هۆى ئه‌وه‌ش كه ورده‌كارى زۆرى ده‌وێت پڕۆسه‌كه به‌خاوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
هه‌مزه مه‌غدید، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند: ” له‌میانى دابه‌شكردنى فۆڕمى پشكنین به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى پزیشكى بڕیار له‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامێتیان بدات، 25% ى كه‌مئه‌ندامان ئه‌و فۆڕمه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، چونكه به‌شێكیان كه‌مئه‌ندام نین، یان له ژیان نه‌ماون یان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن”.
گوتیشى:”به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه پڕۆسه‌كه پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ى وردى ده‌وێت و جارى وا هه‌یه بۆ ئه‌و پشكنینانه له نه‌خۆشخانه‌كان نۆره بۆ كه‌مئه‌ندامه‌كه داده‌نرێت، بۆیه پڕۆسه‌كه به‌خاوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت “.
ناوبراو هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه مه‌رجى ده‌رچوون و مانه‌وه‌ى ناوى كه‌مئه‌ندام ئه‌وه‌یه، پێویسته رێژه‌ى كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌ى 60 % تا 65% بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى راپۆرتى پزیشكى پشكنینى كه‌مئه‌ندامه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له پشكنینه‌كه ده‌رچوون ، ده‌ست ده‌كه‌ن به ئاماده‌كردنى لیستى نوێى كه‌مئه‌ندامان بۆ دابه‌شكردنى مووچه، گوتیشی :” پێمانوایه بۆ باشتركردنى مووچه و پێدانى ماف و ئیمتیازاتى تایبه‌ت به‌و چینه گرنگى خۆى ده‌بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی