ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پارتی: ل ڤان نێزیکان گەرا دووێ يا کۆمبوونان دێ ده‌ست پێكت

پارتی: ل ڤان نێزیکان گەرا دووێ يا  کۆمبوونان دێ ده‌ست پێكت 

باسنيۆز:e1cf9c0e07e2fbb894ed30a85a26d4d9_l

ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان چاوەڕوانن لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندی دانووسانکاری پارتی بۆ گفتوگۆکان، سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەنەوە. دەشڵێت: “بە ڕاشکاوانە دەڵێن، دەبێت مەرج و مەرجکاری نەهێنرێتە ناو گفتوگۆکانەوە”.

عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەم نزیکانە شاندی دانوستانکاری پارتی، سەردانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی وەڵامی خۆیان بە لایەنەکان بڵێن”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “مادام پارتی پڕۆژەکەی بارزانی کردووەتە هی خۆی، ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەرسێ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حکوومەت و پەرلەمان، بەڵام دەبێت ئەمجارە وەرەقەی گفتوگۆکان جیاواز بێت، بەوەی پابەندی پێوە بکرێت، پێشوەختە لەسەر هەندێک پرسی گرنگ ڕێککەوتن هەبێت، بۆیە گەشبینین بە ئەنجامی گفتوگۆکان، لایەنە سیاسیەکانی کوردستانیش بەدەم بانگەوازەکەی بارزانییەوە هاتوون، چاوەڕوانین پارتی وەڵامی داواکارییەکان بداتەوە”.

عارف ڕوشدی لە لێدوانەکەیدا بۆ (باسنیوز) ئاماژەشی بەوە کرد: “کاتی ئەوە نییە کە مەرج بخرێتە ناو گفتوگۆکانەوە، ئەگەر ئەوان مەرجیان هەبێت، ئێمەش مەرجمان هەیە، بەڵام دەبێت بەبێ مەرج گفتوگۆ بکەین، بە ڕاشکاوانە بە ئەوانیشمان گوتووە کە مەرجمان ناوێت”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە “وەرەقەیەکی تازە بۆ پێکهێنانەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە هەیە”.

پێشتر شاندی پارتی دیموکراتیی کوردستان، سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کردووە و چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا مەکتەبی سیاسیی پارتی، ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنەکان بخاتە بەردەم مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان دەست پێ بکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi