شه‌شه‌مین کۆنفرانسێ نه‌فت و گازا کوردستانێ ل له‌نده‌ن دا دێ ئێته به‌ستن
ئاژانسەکان-KDP.info-
ماڵپه‌ڕی ئۆیه‌ڵ‌ڕیڤیو بڵاوی کردووەتەوه، له ٥ـەوە هەتا ٧ـی کانوونی یه‌که‌م له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیادا، شه‌شه‌مین کۆنفرانسی نه‌وت و گازی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ماڵپه‌ڕه‌که ڕایگه‌یاندووه ئه‌م کۆنفرانسه به به‌شداریی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانە سروشتییەکان و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه ده‌چێت و نوێنەری گه‌وره کۆمپانیاکانی نه‌وتی جیهان به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن و هه‌ردوو لا گفتوگۆ ده‌که‌ن له‌سه‌ر وەگەڕخستنی سه‌رمایه له که‌رتی نه‌وت و گازی هەرێمی کوردستاندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی