د. چارلز تانۆک ل پەرلەمانێ ئەوروپا: پێشمەرگە کاریگەرترین هێزا زەمینییە
باسنيۆز:
ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی گرووپی پارێزگاران لە پەرلەمانی ئەورووپا، ستایشی ئازایەتیی پێشمەرگەی کرد و ڕای گەیاند: ”پێشمەرگە کاریگەرترین هێزی زەمینییە“. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دوای مووسڵ، چەکدارانی داعش بەرەو چەند وڵاتێکی ئیسلامی ڕادەکەن.
د. چارڵز تانۆک، ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی گرووپی پارێزگاران و سەرۆکی گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا، لە میانی کۆبوونەوەیەکی فەرمیی پەرلەمانی ئەورووپا ئاماژەی بەوە کرد: ”پێشوازی له‌و هێرشه ده‌كه‌ین کە بۆ ده‌رپه‌ڕاندی داعش له مووسڵ و له‌ناوبردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەستی پێ کردووە، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌و كاره قه‌یرانێكی مرۆڤایه‌تیش دروست ده‌كات“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە داعش دانیشتووانی مووسڵ وه‌كوو قه‌ڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنێت و به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ”چه‌كدارانی داعش خه‌ڵك له سێداره ده‌ده‌ن، بۆ دروست كردنی ترس له ناو دانیشتووان“.
چارڵز تانۆک ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێشاوه‌ی ئاواره‌كان، دەبێت خۆیان بۆ ئەوە ئامادە بکەن کە ”نزیكه‌ی 5 هه‌زار چه‌كداری داعش، له مووسڵ ڕاده‌كه‌ن و به‌ره‌و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی، بۆ نموونه لیبیا و یه‌مه‌ن و سۆماڵیا و هه‌روه‌ها وڵاتانی ئەورووپاش ڕادەکەن“.
هەر لە وتەکەیدا، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە پێشمەرگە ڕای گەیاند: ”من وه‌كو سه‌رۆكی گرووپی دۆستانی كوردستان، حه‌ز ده‌كه‌م ده‌ست خۆشی له ئازایه‌تیی بێ وێنه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بکەم كه تا ئێستا ڕۆڵێكی به‌رچاویان له شه‌ڕی دژی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هەبووە. ئه‌وان سه‌لماندیان كه كارگه‌رترین هێزی زه‌مینین، بۆیه پێویسته سوپاسیان بكه‌ین“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی