حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئه‌فه‌ندی: بۆپاقژكرنا باشیكێ چاڤه‌ريێ فه‌رمانێينه‌

ئه‌فه‌ندی: بۆپاقژكرنا باشیكێ چاڤه‌ريێ فه‌رمانێينه‌

باشیک-KDP.info-imagethumb

بەرپرسی میحوەری باشیک دەڵێت، رۆژ بەرۆژ ھاتنی ئاوارەکان بۆ ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت؛ بەجۆرێکه‌ لەئێستادا بەلێشاو خەڵکی مووسڵ و دەوروبەری ئاوارە دەبن؛ هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەرپرسی میحوەری باشیک (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ”باشیک بەتەواوەتی گەمارۆ دراوە. ئێمە وەکو ھێزی پێشمەرگە باش خۆمان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی باشیک پاک بکەینەوە کە نزیکەی 100چەکداری داعشانی تێدا ماوە؛ ئێستا ئێمه‌ چاوه‌ڕێی فەرمان ده‌كه‌ین تا به‌یه‌كجاری پاكی بكه‌ینه‌وه‌.”

له‌باره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌یشه‌وه‌ كه‌ له‌ سنووری ئه‌وانه‌وه‌ ڕوو له‌ ناوچه‌ئازادكراوه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن (ئەفەندی) گوتی، ”ھاتنی ئاوارەکان لە سنووری مووسڵ و دەوروبەری بەردەوامە و، ئێستاكه‌ رۆژ بەرۆژ ھاتنیان زیاتر دەبێت؛ هه‌ر بەلێشاو ئاوارە ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، بەتایبەت لەو رێگا سەرەکییەی لە موه‌سڵەوە دێت.”

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌شڵێت، ”ھەموو ئەوانەی كه‌ دێن لێکۆڵینەوە و پشکنینیان بۆ دەکرێت و ھیچ کامیان بەبێ پشکنین تێپەڕ نابن، ڕاستییه‌كه‌ی هه‌ندێكیشیان لێ دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیاندا له‌گه‌ڵدا دەکرێت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ گومانی داعشبوونیان لێ كراوه‌.”

گوتیشی، ئه‌وانی هیچ گومانێكیان لێ نه‌كراوه‌ و خه‌ڵكی سڤیلن، ڕوو لە کەمپەکان دەکەن و لەوێ نیشتەجێ دەبن و ھەموو پێداویستییەکیان بۆ دابین دەکرێت.

ئەو فەرماندەیە بەدووریشی زانی داعش بتوانێ دزە بکاتە ناو ئاوارەکان و بێنە ھەرێمی کوردستانه‌وه‌ و کردەوەی تیرۆریستی بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi