عەبادی رەخنێ ل دەسەلاتا دادوەرييا عێراقێ دگرت
K24 – ھەولێر
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی یەكلاكردنەوەی دۆسێی تێوەگێلانی سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رەخنە لە دەسەڵاتی دەدوەری وڵاتەكەی دەگرێت كە زوو بڕیار لەسەر ئەو دۆسێیەدراوە.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رەخنەی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری کرد، لەبارەی زوو یەکلاکردنەوەی دۆسێی گەندەڵی سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و رایگەیاند: “پێویستبوو دادگا کاتێکی زیاتری بۆ لێکۆڵینەوەکان تەرخانکردبا، نەوەک هەرزوو بڕیارەکەی دەربکات”.
لە 1 ئابی 2016، خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری تۆمەتی گەندەڵی دایەپاڵ سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتار، دوای ھەشت رۆژ ئەو دۆسێیە لەبەرژەوەندی سەرۆکی پەرلەمان یەکلاکرایەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی