هێزێن پێشمه‌رگه‌ى زێده‌تر ژ 14 كیلۆمه‌تران پێشڤه‌چوون كريه
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له مێحوه‌رى وه‌رده‌ك به قووڵایی زیاتر له 12 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه، كه تا ئێستا شه‌ش گوندی ناوچه‌كه‌یان رزگار كردووه.
په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رایگه‌یاند هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تا ئێستا شه‌ش گوندیان رزگاركردووه، كه گونده‌كانی قه‌ره‌قه‌شه، ئه‌بزه‌خ، ته‌ل حه‌مید، حه‌مرا، شه‌نه‌ف و ستێح له‌نێویاندان.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی داعش ده‌ته‌قێننه‌وه كه یه‌كێكیان له گوندی ستێخ بووه. تیمه‌كانی ئه‌ندامی ده‌ستیان بو پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێندراوه‌كانی داعش كردووه.
ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها به‌رزاییه‌كانی ئه‌بزه‌ح و شه‌نه‌ف كۆنترۆڵكردووه، كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ پێشڕه‌وی زیاتر به‌رده‌وامه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشوازی له ئاواره‌كان ده‌كه‌ن و بۆ شوێنه‌كانی ئه‌من ده‌گوازنه‌وه.
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیان له ئاسمانه‌وه پشتیگری ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش، ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی كوردستان24 زیانی به‌ر كه‌وتووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی