پەرلەمانتارهكێ کورد:بێ پشتهڤانيا هەرێما کوردستانێ مووسل نائێته ئازادكرن
باسنيۆز:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ، جەخت لەسەر ڕێککەوتن بۆ قۆناغی دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ دەکاتەوە و بەبێ پشتیوانیی هەرێمی کوردستانیش، مووسڵ ئازاد ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 13\8\2016، سیروان سیرینی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەبێ ڕەزامەندیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان، مووسڵ ئازاد ناکرێتەوە، چونکە پێش چوونە ناو مووسڵ و گرتنی مووسڵ، دەبێت ڕێککەوتن لەسەر ئیدارەدانی ئەو شارە هەبێت”. ڕوونیشی کردەوە: “بارزانی مەرجی بۆ ئازادکردنەوەی شارەکە هەیە، بەوەی دەبێت ئیدارەی مووسڵ وەک ئەو ئیدارەی ئێستا نەبێت کە هەیە و ڕێککەوتنی پێش وەختە بکرێت و مافی سەرجەم پێکهاتەکانی بپارێزرێت”.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی، ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ڕوون کردەوە: “رێژەیەکی زۆری خەڵکی کوردستان لە مووسڵە، بۆیە دەبێت پێش ئازادکردنەوەی شارەکە گەرەنتیی پاراستنی پێکهاتەکانی شارەکە بکرێت و ناکرێت ئێمە بەشداری بکەین و دواتر فەرامۆش بکرێین”.
ئەم قسانە لە کاتێک دایە کە ئەمڕۆ شەممە، برێت ماکگۆرک، نوێنەری تایبەتیی باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، گەیشتە هەولێر و دیدارێکی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا. پێش دیدارەکەش لە تویتێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەبارەت بە پرسی ئازادکردنەوەی مووسڵ، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی