ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بارزانی و راوێژكارێ ئاسایشا نه‌ته‌وه‌یيا عێراقێ به‌حسێ بارودۆخێ عێراقێ دکن

بارزانی و راوێژكارێ ئاسایشا نه‌ته‌وه‌یيا عێراقێ به‌حسێ بارودۆخێ عێراقێ دکن

باسنيۆز:f0a266e932c2c41807efb6a41db7c7bc_L

ئه‌مڕۆ له‌ سه‌لاحه‌دین بارزانی، پێشوازی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ 13/8/2016 له‌ سه‌لاحه‌دین بارزانی، پێشوازی له‌ فاڵح فه‌یاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد و له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ پارێزگاكانی عێراق خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ فه‌للووجه‌، پارێزگای ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و شوێنه‌كانی تری بۆ بارزانی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسیشی له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و ئاراسته‌ی سیاسیی لایه‌نه‌كان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق.

هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی وردی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هاوپه‌یمانان كرایه‌وه‌ له‌ ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر قۆناغی دوای داعش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi