كۆماری دهربارهى ترهمپى هۆشداريێ ددهن
ZNA- ههولێر
چەندین كەسایەتی دیاری پارتی كۆماری ئەمریكا هۆشداری دەدەن لەبوونی دۆناڵد ترامپی كاندیدی حیزبەكەیان بەبوون بەسەرۆكی ئەمریكا.
ئەو كەسایەتییانە، كە ژمارەیان 50 كەس دەبێتو لەناو پارتەكەیانو لەئەمریكاش بەرپرسیارییەتی ئاسایشیو سیاسیان هەیە، لەنامەیەكدا هۆشدارییانداوە لەبوونی دۆناڵد ترامپ بەسەرۆكی ئەمریكا.
ئەو كەسایەتییانە لەنامەكەدا جەختیان كردووەتەوە، كە دۆناڵد ترەمپ كەسێكی گونجاو نییە بۆ بوون بەسەرۆكی ئەمریكاو راشیانگەیاندووە، زیانی گەورە لەوڵاتەكەیان دەدات.
لەناو كەسایەتییەكان جێگری پێشووی دەزگای سی ئای ئەی ئەمریكیو رۆبێرت زۆلیك جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو چەند وەزرێكی پێشووی ئەمریكاشی تێدایە، باسیان لەوە كردووە، ترامپ ئەگەر ببێتە سەرۆكی ئەمریكا لەئاستی نێودەوڵەتی پەرازێز دەخرێت.
بڕیارە مانگی 11 داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەبچێت، كە پارتی كۆمارییەكان دۆناڵد ترامپیان كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستەو پارتی دیموكراتەكانیش هێلاری كلینتۆنیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی