وه‌لاتيێن هەرێمێ دكارن ل 38 وه‌لاتێن ئه‌وروپی مافێ په‌نابه‌ريێ وەربگرن
دواڕۆژ
راوێژكارێكی باڵا له به‌شی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وروپای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌نگاریا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن به ئاسانترین رێگا و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مافی په‌نابه‌ری له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌مرۆ سێشه‌مه 9ی ئاب، له شاری هه‌ولێر رێكخراوی بۆدابێستی هه‌نگاری، بۆ بنه‌بڕكردنی كۆچی نایاسایی، ۆركشۆپێكی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داد و كار و فه‌رمانگه‌ی نشینگه‌ی هه‌رێم و به‌غدا سازکرد، به‌مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی كۆچی نایاسایی و هاندانی هاوڵاتیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ری به‌شێوه‌یەکی یاسایی.
خاتوو ئه‌نگنێس تۆتۆس، راوژێكاری باڵا له به‌شی هه‌ماهه‌نگی ئه‌ورپا و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌نگاریا و یه‌كێك له وانه‌بێژه‌كانی ۆركشۆپه‌كه به‌دواڕۆی راگه‌یاند “زۆر پێم سەیرە ئەم هەموو خەڵکە بە نایاسایی دێن بۆ ئەوروپا، جگه لە مەترسی خنکان لە رێگا بڕێکی زۆر پارە لەدەستی قاچاغچی دەکەن، له‌كاتێكدا رێگای زۆر ئاسانتر و یاسایی هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ری”.
ئه‌و به‌رپرسه هه‌نگاریه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئاسانترین رێگە ئەوەیە هەر کۆچبەرێک بەر لەوەی بێتە ئەوروپا ئۆفەری کار لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت، واتە کۆمپانیایەک یاخود لایەنێکی ئەوروپی پشتگیری کارکردنی بۆ بنێریت ئەوا دەتوانێت زۆر بە ئاسانی ئیقامه‌ی کاربەدەستبهێنێت کە ئەوەش سەرەتایەکە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی ئیقامه‌ی هه‌میشه‌ی.
ناوبراو، وتیشی “پێویستە حکومەتی هه‌رێم بەم کارە هەڵسێت هاوشێوەی وڵاتانی دیکە کە لە ناوخۆدا هەلی کار لە وڵاتانی دەرەوە بۆ هاوڵاتیانی دابیندەکات، پێویسته سەنتەرێکی تایبەت به‌و كاره بكرێته‌وه و خەڵک بە هەڕەمەکی خۆیان نه‌ده‌نه دەست قەدەر و ویژدانی قاچاخچیه‌كان”.
ئه‌نگلس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، باشترین رێگا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هاووڵاتیه‌كی هه‌رێم و عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مافی په‌نابه‌ری و كارتی كار، پاشان ره‌گه‌زنامه‌ی له 38 وڵاتی ئه‌ورپی به‌ده‌ستبهینێت ده‌بێت به داوای ئۆفه‌ری كاردا بگه‌رێت، ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر ئاسانه.
ۆركشۆپه‌كه‌ی رێكخراوی بۆدابێست بۆ نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ ده‌بێت، ئامانجیش له‌م ۆركشۆپه چوونی هاندانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورپا به‌شێوه‌ی یاسایی و به‌هۆی به ده‌ستهێنانی ئۆفه‌ری كار.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی