فرۆكێن شه‌ريێن هه‌ڤپه‌یمانان 17 تانكه‌رێن پترۆلێ يێن داعشێ ل گه‌ياره ژناڤبرن
كوردستان تيڤى
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان حه‌ڤده تانكه‌ری نه‌وتی ڕه‌شی تیرۆریستانی داعشیان له سنووری گه‌یاره بۆردومان كرد .
له‌وباره‌یه‌وه رائید ئه‌مین شێخانی له لیوای نه‌وه‌د و یه‌كی سوپای عێراق له سنووری مه‌خموور و گه‌یاره به كوردستان تیڤی راگه‌یاند سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان حه‌ڤده تانكه‌ری نه‌وتی ره‌شی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان كرد و له‌ناویان بردن كه تیرۆریستان ده‌یانویست له پاڵاوتگه‌ی گه‌یاره نه‌وتی ڕه‌ش بۆ چه‌ند حه‌وز و شوێنێك ببه‌ن و ئه‌و نه‌وته ڕه‌شه بوستێنن تاوه‌كو به هۆی دوكه‌ڵه ره‌شه‌كه‌یه‌وه خۆیان له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بپارێزن .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی