ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گەنجترین سەرۆك حكوومەت ل مێژوويا تۆنس دا کابینا نوو پێک دئينت

گەنجترین سەرۆك حكوومەت ل مێژوويا تۆنس دا کابینا نوو پێک دئينت 

رووداو- هەولێر236014Image1

گەنجترین سەرۆكوەزیران لە مێژووی تونس لە بەردەم كۆمەڵێك ئاستەنگ و ئاریشەدایە و بەڵێنی رزگاركردنی وڵاتیش لە قەیرانی دارایی دەدات.

قائید سیبسی سەرۆككۆماری تونس، رۆژی چوارشەممە 3-8-2016 یوسف شاهید وەزیری پێشووی دەوڵەت بۆ كاروبای خۆجێیی، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی تونس راسپارد.

یوسف شاهید لە دایك بووی 18-9-1975 بە گەنجترین سەرۆكوەزیران بە درێژایی مێژووی تونس لە دوای وەرگرتنی سەربەخۆی لە ساڵی 1956 دادەندرێت.

شاهید كە یەكێكە لە سەركردەكانی پارتی نیدائی تونسی كە زۆرینەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە پێكدەهێنن، بەڵێنی دروستكردنی حكومەتێكی (یەكێتی نیشتمانی) و رزگاركردنی وڵاتی لە قەیرانی دارایی و كۆمەڵایەتی و بێكاری گەنجان داوە.

سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو لە حكومەتی حەبیب سەیدە وەزیری دەوڵەت بوو بۆ كاروباری خۆجێی كە هەفتەی پێشوو متمانەی لەلایەن پەرلەمانی تونسییەوە لێسەندرایەوە.

یوسف شاهید مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی سیاسەتی كشتوكاڵە، لە ساڵی 2003 بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری كشتوكاڵ لە فەرەنسا بەدەستهێناوە.

لە زانكۆكانی فەرەنسا، ژاپۆن و بەرازیل وانەبێژ بووە و لە چەندین رێكخراوی جیهانی كاریكردووە، لە ساڵی 2010 وەكو راوێژكاری بواری كشتوكاڵ لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تونس كاریكردووە و لە ساڵی 2012 لەگەڵ قائید سیبسی سەرۆككۆماری ئێستای تونس، پارتی نیدائی تونسی راگەیاند كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2014 زۆرینەیان بەدەستهێنا.

سەرۆكوەزیرانی داهاتووی تونس خێزاندارە و كچێكی هەیە هەر یەك لە زمانەكانی عەرەبی، فەرەنسی، ئینگلیزی و ئیتاڵی دەزانێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi