ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكوومەتا هەرێمێ ئامادەكاريان بۆ هاتنا ئاوارەيێن مووسلێ دكت

حكوومەتا هەرێمێ ئامادەكاريان بۆ هاتنا ئاوارەيێن مووسلێ دكت

هەولێر-KDP.info-ImageThumb (3)

بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیی هاتنی ملیۆنێك ئاوارەی مووسڵ دەكات و، بەڕێوەبەری كۆچیش ئاماژەی بۆ ئەوە دەكات، رۆژانە 400 كەس وەك ئاوارە خۆیان دەگەیەننە هەرێمی كوردستان.

(نەزهەت حوسێن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “لەگەڵ نزیكبوونەوەی دەستپێكردنی ئۆپەڕاسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ، رۆژانە دانیشتووانی شارەكە بەرەو هەرێمی كوردستان ئاوارە دەبن و رۆژ هەیە تا 400 كەس لە مووسڵەوە بەرەو هەرێمی كوردستان كۆچ دەكەن، ئەمەیش ژمارەیەكی زۆرە بۆ هاتنی ئاوارەكان”.

(حوسێن) راشیگەیاند: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوو كەمپی گەورەی لە دهۆك، كەمپێكی لە قەزای مەخموور و كەمپێكی دیكەی لە شاری سلێمانی ئامادە كردووە بۆ لەخۆگرتنی ئاوارەكانی مووسڵ، ئەمەیش بەشی هەموو ئاوارەكان ناكات، چونكە ئێمە پێشبینی دەكەین زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە روو لە هەرێمی كوردستان بكات، لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە ئاوارەكانی شاری مووسڵ دەكەین، تا هاوكارییان بكەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi