ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ لگەل هنارتيێ تایبەتێ بان کی مۆن کۆمبوو

سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ لگەل هنارتيێ تایبەتێ بان کی مۆن کۆمبوو

باسنيۆز:dc64f55c51ed1a5b01837f67f538bd13_L

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی 8ـی 2016 مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جان كۆبیس نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا نێردەی تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕیكاردۆ ڕۆدڕیگزی بەرپرسی تازەی نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێی كوردستان بە بارزانی ناساند و دواتریش لە گوتەیەكدا بارزانیی لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی ئاساییش لە نیویۆرك و كۆنفڕانسی هاوپەیمانان لە واشنتۆن ئاگادار كردەوە.

نوێنەری تایبەتیی بان کی مۆن، ئەوەشی خستەڕوو كە كەشوهەوای كۆبوونەوەكان ئیجابی بووە و ئومێدێكی زۆر بۆ تێكشكاندنی داعش لە ئارادایە و ئاماژەشی بە نیگەرانییەكانی هاوپەیمانان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لەمەڕ قۆناغی دوای داعش و باری مرۆیی ئاوارەكان و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە قسە لەسەر هەموو وردەكاریی و ڕەهەندە سەربازی و سیاسی و مرۆییەكانی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای ئازادكردن و پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان لایەنەكان بكرێت.

لە بەشێكی تری گوتەكەیدا نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق باسی لە پلانی مرۆیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان كرد و ئامادەیی ڕێكخراوەكەشی نیشان دا بۆ یارمەتیدانی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا مەسعوود بارزانی، ڕۆشنایی خستەسەر ئازادكردنی مووسڵ و ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە قۆناغی دوای ڕزگاركردنی مووسڵ گرنگ و هەستیارە و ئەوەی بەلای هەرێمی كوردستانەوە گرنگە چارەنووسی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بەتایبەت ئێزدی و مەسیحییەكانی پارێزگای نەینەوایە و پێویست دەكات ئاییندەی مووسڵ بە هەموو وردەكارییەكانیەوە لەڕووی سیاسی و ئیداری و سەربازییەوە ڕوون بكرێتەوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە پێویستە دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا بەشداریی پڕۆسە سەربازی و سیاسی و ئیدارییەكان بن و ڕێزی بڕیاری خەڵكی ناوچەكە و پێكهاتەكان بگیرێت و حەز و بڕیاری ئەوان لەبارەی ئاییندەیان جێبەجێ بكرێت.

لەبارەی یارمەتیدانی ئاوارەكان و هاتنی ئاوارەی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان سەرۆكی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند كە دەرگەی كوردستان بەڕووی خەڵكی لێقەوماو كراوەیە و وێڕای ئاماژەدان بە خەمساردیی حكوومەتی عێراقی لەمەڕ یارمەتیدانی ئاوارەكان هێماشی بەوە کرد كە دەربڕینی هاوسۆزی و بەڵێن لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتەنیا یارمەتیی ژیانی ئاوارەكان نادات و پێویستە هەنگاوی عەمەلی بۆ یارمەتیدانیان هەڵبگیرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi