ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەگەر هەرێمێ سەربەخۆيى راگەهاند، ئەمریكا دێ ژ هەرەشه‌يان پارێزت

ئەگەر هەرێمێ سەربەخۆيى راگەهاند، ئەمریكا دێ ژ هەرەشه‌يان پارێزت 

واشنتن-KDP.info-ImageThumb

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا بڕوای وایە، لە داهاتوودا كاتێك هەرێمی كوردستان ریفراندۆمی ئەنجام دا و سەربەخۆیی راگەیاند و بوو بە دەوڵەت، ئەگەر هەرەشەی بكرێتە سەر، ئەمەریكا دەیپارێزێت.

(بەیان سامی عەبدولڕەحمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا سیاسەتی ئەمەریكا مانەوەی عێراقە بە یەكپارچەیی، بەڵام تا ئێستا نە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا و نە كۆشكی سپی بە هیچ شێوەیەك لە دژی ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێم هەڵوێستیان دەرنەبڕیوە و بێدەنگییان هەڵبژاردووە. ئەمەیش زۆر گرینگە، چونكە بیدەنگبوون لە سیاسەت و دیپلۆماسیەتدا قورسایی خۆی هەیە و زۆر پڕبایەخە.”

(عەبدولڕەحمان) رونیشی كردەوە: “هەروەكچۆن (سەرۆك ئۆباما)) لە مانگی هەشتی ساڵی 2014 بڕیاری دا بۆردوومانی تیرۆریستان بكرێت لە هەرێمی كوردستان و ئەمەیش گرنگییەكی زۆری هەبوو، ئاوایش بڕوام وایە لە داهاتوودا كاتێك هەرێمی كوردستان ریفراندۆمی ئەنجام دا و سەربەخۆیی راگەیاند و بوو بە دەوڵەت، ئەگەر هەرەشەی بكەوێتە سەر، ئەمەریكا بیپارێزێت، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بكەین كە هیچ گەرەنتییەك لە سیاسەتدا نییە. مانگی سێی ئەمساڵیش (جۆن كیری) وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند كە، ئەمەریكا تاوانەكانی داعش بەرانبەر بە هەرێم و ئێزدییەكان بە جینۆساید لە قەڵەم دەدات، ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێ كە لە داهاتوودا ئەمەریكا چاوی لەم هەرێمە دەبێت.”

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا رایشیگەیاند: “ئێمە و هەموو نوێنەرایەتییەكانی تری هەرێمی كوردستان، كار لەسەر ئەوە دەكەین كە پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی تردا تەنیا لەیەك بواردا نەبێت، بەڵكو لەسەر چەند بوارێك بێت. بۆ نموونە ئێمە لە ئەمەریكا زۆر تیشك دەخەینە سەر لایەنی سەربازی و مرۆیی، ئەمەیش بە هۆی شەڕی داعش و بوونی ئاوارە و پەنابەرە لە هەرێم، بەڵام ئێمە بە شێوەیەكی گشتی لە ئەمەریكا لە بابەتەكانی تری وەك ئابووری و بازرگانی و كولتووری و پەروەردە و خوێندنی باڵایش كار دەكەین، چونكە دەمانەوێت بەردەوام پەیوەندییەكانمان توندوتۆڵتر بكەین و فراوانتریان بكەین، لە سەرجەم نوێنەرایەتییەكانی تریش ئەم ئەم فراوانخوازییە هەیە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi