ل جزیرێ 66 شه‌رڤان و 213 سڤیل هاتنه كوشتن
رووداو – شرنا‌خ
فه‌رمانده‌یی هه‌ماهه‌نگی یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل “یه‌په‌سه” له راگه‌یێندراوێکدا ئاماری كوژراوانی شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكی سڤیل له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له شارۆچكه‌ی جزیرێ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 66 شه‌ڕڤان و 213 سڤیل كوژراون.
رۆژی هه‌ینی 29-07-2016 فه‌رمانده‌یی هه‌ماهه‌نگیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل “یه‌په‌سه” راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماری كوژراوانی شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكی سڤیلی له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه 79 رۆژه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی جزیرێ له شاری شرناخی باكووری كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 66 سه‌رباز و 213 خه‌ڵكی سڤیل كوژراون.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا یه‌په‌سه‌دا ناوی سیانی، شوێن ، رێککەوتی له‌دایكبوون و كوژران و كۆدناوی سه‌رجه‌م شه‌ڕڤانەکانی بڵاوكرده‌وه، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 17 بۆ 30 ساڵ بوو.
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له 24-07-2015 به راگه‌یاندنی قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆ له به‌شێكی زۆری شار و شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستان ده‌ستیپێكرد و زیاتر له ساڵێكی خایه‌ند.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی