80%کریستیانان عێراق ب جێهێلايه
ZNA- هه‌ولێر
کۆنگریسی ئه‌مریکا له سایتی خۆیدا بابه‌تێکی “کارل ئه‌نده‌رسۆن”ی نووسه‌ر و شرۆڤه‌کاری ئه‌مریکی بڵاوکردووه‌ته‌وه ،که باس له ھه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات له به‌رامبه‌ر جینۆساید و ده‌ڵێ، “ده‌بێ جیاوازی بکه‌ین له نێوان ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕ ڕاده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته ئامانجی جینۆساید.”
ئه‌نده‌رسۆن ده‌ڵێ: “کریستییانه‌کانی عێراق له‌به‌ر مه‌ترسییان له‌سه‌ر ژیان و ئاسایشیان ٨٠% یان وڵاته‌که‌یان جێھێشتووه، ئه‌وه‌ی ماونه‌ته‌وه له کوردستان ده‌ژین.”
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات: “به داننان به جینۆسایدکردنی ئه‌و پێکھاتانه‌دا ھه‌نگاوی یه‌که‌ممان نا و ھه‌نگاوی دووه‌م زۆر گرنگه که ھه‌نگاوی کردارییه. ئه‌وه ته‌نیا ده‌رفه‌ته له به‌رده‌ممان که ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووی جینۆساید بووونه‌ته‌وه بیانپارێزین، به‌ڵکو ھه‌ندێک پێیان وایه ته‌نیا به‌رپرسیارێتیمانه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی