ل عێراقێ 850 هه‌زار بێ ژن و 600 هه‌زار زارۆكێن بێ باب هه‌ینه
خه‌ندان
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند، له‌مساڵدا له‌هه‌موو پارێزگاكانی وڵاته‌كه‌دا 850 هه‌زار بێوه‌ژن‌و 600 هه‌زار منداڵی بێباوك تۆماركراون، ئه‌وه‌ش جگه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ردوو پارێزگاى نه‌ینه‌وا‌و ئه‌نبار.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، ئه‌و ئاماره پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا‌و ئه‌نبار ناگرێته‌وه، به‌هه‌ژماركردنی ئه‌و دوو پارێزگاكه ژماره بێوه‌ژنان‌و منداڵانی بێباوك له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ده‌بێت.
هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا‌و ئه‌نبار، له‌دوو ساڵی رابردوودا زۆرینه‌ی ناوچه‌كانیان له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعشدا بووه، شه‌ڕ‌و پێككدادان تێیاندا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و تائێستاش، به‌شێك له‌و ناوچانه ئازادكراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق رونیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و منداڵه بێباوكانه‌ی له‌مساڵدا تۆماركراون‌و ته‌مه‌نیان له‌خوار 17 ساڵیه‌وه‌یه، گه‌یشتووه‌ته 600 هه‌زار.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و بێوه‌ژنانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 12 ساڵیه‌وه‌یه، به 850 هه‌زار كه‌س هه‌ژماركراوه، ئه‌وه‌ش به‌بێ نه‌ینه‌وا‌و ئه‌نبار.
ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق، پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدانیه كه دوو ساڵه به‌درێژایی زیاتر له‌هه‌زار كیلومه‌تر له‌شه‌ڕدایه دژ به‌داعش‌و زیاتر له‌هه‌زار شه‌هیدی هه‌بووه كه زۆرینه‌یان خێزاندار بوون‌و منداڵیان هه‌بووه، جگه له‌وه‌ی له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانیشدا‌و به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی.
پارێزگاكانی عیراق له‌دوای شه‌ڕی ئازادكردنیه‌وه له‌ده‌ست رژێمی سه‌دا حسێن له‌ساڵی 2013وه تائێستا، له‌دۆخی ئاڵۆزی ئه‌منیدان‌و جگه له‌شه‌ڕی جارجاره‌ی نێوان پێكهاته ئاینیه جیاوازه‌كان، كرده‌وه‌ی خۆكوژی‌و ته‌قینه‌وه‌ی گروپه تونده‌ڕه‌وه‌كانیش له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار كه‌سی كوشتووه كه به‌شێكی زۆریان خێزاندار‌و خاوه‌نی منداڵ بوون.
له‌دوو ساڵی رابردووش‌دا، هێزه عیراقیه‌كان له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازه‌وه له‌شه‌ڕدابوون دژ به‌داعش، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران ژن مێرده‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌و منداڵه‌كانیان بێباوك بوون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان، شه‌ڕه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق، ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌وام‌و شه‌ڕی داعش هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی بێوه‌ژن‌و منداڵه بێباوكه‌كانن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی