داعش پره‌ك په‌قاند
K24 – هه‌ولێر:
داعش پردێكی ته‌قانده‌وه كه هه‌ر دوو موسڵ و كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق دروست بكات له كاتی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ دا.
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا ئاشكرای كردووه، ئێواره‌ی دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش پردی ” سه‌لامه” یان ته‌قاندووه‌ته‌وه، كه هه‌ر دوو شاری موسڵ و كه‌ركه‌وك پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
عه‌مید عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لسه‌بعاوی ڕایگه‌یاند” پرده‌كه یه‌كێكه له پرده گرنگه‌كانی ناوچه‌كه و هۆكاری تهقاندنهوهكهشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ، تا ڕێگه له پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقی بگرن، له‌وكاته‌ی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌و ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوودا، به‌هۆی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له ناوچه‌ی ” سه‌لامیه ” ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ، چه‌كداره‌كانی داعش پردێكی دیكه‌ی گرنگیان ته‌قاندبووه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی