ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەعدوون، پێشنیازه‌كا نوو خستە بەردەم عەبادی

سەعدوون، پێشنیازه‌كا نوو خستە بەردەم عەبادی

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێImageThumb

ئەندامەکوردێکی پەرلەمانی عێراق، پێشنیازێكی نوێی لەبارەی گۆڕانكاریی نێو حكوومەتی عێراقەوە دەخاتە بەردەم سەرۆكوەزیران و رایدەگەیەنێ، (عەبادی) نەیتوانیوە كێشەی گۆڕینی وەزیرەكان یەكلا بكاتەوە و، وڵاتێكی وەك عێراق بە چەند وەزارەتێكی كەمیش بەڕێوە دەچێت.

(موحسین سەعدوون) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “كێشەی گۆڕانكاری لە پۆستی وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق زۆری خایاند و، (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیران نەیتوانی چارەی بكات، لەبەر ئەوە من پێشنیازێكی نوێم بۆ (عەبادی) كردووە، ئەویش كەمكردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكانە بەوەی كە لە حكوومەتی داهاتوودا ژمارەی وەزارەتەكان لە 16 وەزارەت زیاتر نەبێت، چونكە ناكرێت وڵاتێكی وەك ئەمەریكا بە 16 وەزارەت بەڕێوە بچێت و عێراقیش 30 وەزارەتی هەبێت”.

(سەعدوون) گوتیشی: “مادام عێراق وڵاتێكی فیدڕاڵییە، پێویستە ژمارەی وەزارەتەكانی كەم بێت، پێشتر (عەبادی) چوار وەزارەتی تێكەڵ كرد، هەشت وەزارەتی تر دەستەڵاتەكانیان درا بە پارێزگاكان، چوار وەزارەتی دیكە بە یەكجاری نەمان، هیچ شتێكی روون و بەرچاو نییە بۆ راستكردنەوەی كابینەی حكوومەت و كەمكردنەوەی وەزارەتەكان، چەندین پەرلەمانتاری دیكە پێشنیازیان داوە لەبارەی حكوومەتی داهاتووەوە، لەوانە نوێنەرێك پێی وایە حكوومەت لە دوازدە وەزارەت پێك بێت بەسە، مخابن سەرۆكوەزیرانی عێراق هەموو شتەكانی تێكەڵ كردووە و ناتوانێ چاكی بكات و بڕیارەكانی هەمووی هەڵەن، ئێمە لە پەرلەمان بەردەوام چاودێریی (عەبادی) و حكوومەتەكەی دەكەین و دەزانین چی دەگوزەرێ”.

لەبارەی دەنگۆی لادانی (حەیدەر عەبادی) و جموجۆڵەكانی (مالیكی)ـیش گوتی: “تەنیا لە راگەیاندنەكاندا باس لە گۆڕین و لادانی سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق دەكرێت و هیچ پلانێك نییە بۆ لادانی (عەبادی)، هێزێكی سەربازیی وەهایش نییە بە كودەتا سەرۆكوەزیران بگۆڕێت، (مالیكی) و (عەبادی) هەردووكیان لە حزبی دەعوەنە، راستە شیعە وەك پێشتر یەكگرتوو نەماون، تەنیا هەندێ جار ئەو گۆڕانكاریانە بە (عەبادی) دەكرێن نەك گۆڕینی سەرۆكوەزیران”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi