ئێكه‌تيا ئه‌وروپى 104 ملیۆن يۆرۆى دده‌ته عێراقێ
ZNA – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زیری كۆچ و كۆچپێكراوانی عێراق رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فریاگواری بۆ ئاواره‌كانی عێراق، هاوكاری دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشت كه بڕه‌كه‌ی 104 ملیۆن یۆرۆیه.
وه‌زیری كۆچ و كۆچپێكراوان جاسم محه‌ممه‌د له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی فراوانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه كۆمسیاری یارمه‌تیه مرۆییه‌كان، كریستۆس سیلاندیس، ئاماده بوو، وتی، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی 104 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو یارمه‌تییه‌كی به‌په‌له بۆ فریاگوزاری ئاواره‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و بڕه پاره‌یه له رێگه‌ی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌غدا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته خه‌رج ده‌كرێت، وتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كه باس له ره‌وشی په‌نابه‌رانی عێراق له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرا، هه‌روه‌ها باس له دانانی میكانیزێك كرا بۆ ئه‌وه‌ی چارسه‌رێكی گونجاو بۆ داواكارانی په‌نابه‌ری له یه‌كێتیه‌كه بدۆزرێته‌وه دابنرێت.
لای خۆیه‌وه كۆمسیۆنی یه‌كیتی ئه‌وروپا، وتی، حكومه‌تی عێراق و نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له شه‌ڕی داهاتووی موسڵ تووشی ته‌حه‌دیاتێكی گه‌وره له فریاكه‌وتنی خێزانه ئاواره‌كان ده‌بن، وتیشی، نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچپێكراوان یارمه‌تیه‌كانی پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی رۆژانه‌ی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان دابین بكات گرنگترینیان ئاو و كاره‌با و توالێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی