ئاخفتنكهرێ ههڤپەیمانان: ٧ هەزار سەربازێن مه ل عێراقێ نه
ZNA-ههولێر
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەڵێت ژمارەی سەربازانی نێودەوڵەتی لە عێراق گەیشتووەتە حەوت هەزار کەس.
سایتی ئیراکی نیوز بڵاوی کردەوە کە ریستۆفەر گارڤەر وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ڕایگەیاندووە کە ژمارەی سەربازانی نێودەوڵەتی لە عێراق گەیشتووەتە حەوت هەزار سەرباز و ئەو ژمارەیە ، سەربازانی ئەمریکیی ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ناگرێتەوە.
ناوبراو لە بارەگای فەرماندەیی هێزەکانیان لە بەغدا وتی لە ئێستادا هەزاران سەربازی هێزی هاوپەیمانان وەک فڕۆکەوان و کارگوزاری فڕۆکە لە عێراقدا کار دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی