فه‌ره‌نسا: هه‌ڤپه‌يمان خۆ بۆ هێرشه‌كا رێكخراو دژی داعشێ ل مووسلێ ئاماده دكت
خه‌ندان-
وته‌بێژی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خۆیان بۆ هێرشێكی رێكخراو له‌دژی رێكخراوی داعش له‌شاری موسڵی عیراق ئاماده‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، كه له‌مانگی شه‌شی ساڵی 2014وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه، تادێت چڕتر ده‌بێته‌وه‌و هێزه عیراقیه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه راهێنانیان پێده‌كرێت‌و هاوكاری ده‌كرێن.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، ستیڤان لو فول وته‌بێژی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌رادیۆی (فرانس ئنفو)ی راگه‌یاندووه، جان ئیف لۆدریان وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا له‌واشنتۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كار بۆ داڕشتنی پلانی هێرشێكی رێكخراو ده‌كات له‌دژی داعش له‌موسڵ.
له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی موسڵ، هێزه عیراقیه‌كان به‌پاڵپشتی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین هێرشیان له‌باشوری موسڵ‌و باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ئه‌نجامداوه، چه‌ندین ناوچه‌یان له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێناوه.
پێشتر، جان مارك ئیرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز رایگه‌یاندبوو، هاوپه‌یمانی دژی داعش له واشنتۆن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كات.
هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی، ساڵی 2015 له‌زیاتر له 50 وڵاتی جیهان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پێكهات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش، ده‌یان باره‌گای ئه‌و رێكخراوه‌ی له‌عیراق‌و سوریا بۆردومانكردووه بۆ پاڵپشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، سوپای عیراق‌و شه‌ڕڤانان.
وته‌بێژی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ناتوانێت ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته بكاته‌وه كه رۆژنامه‌ی (لۆ باریزیان) به پشتبه‌ستن به راپۆرتێكی ئه‌سۆشێتد پرێس سه‌باره‌ت به‌كوژرانی دوو سه‌ربازی فه‌ره‌نسا له‌لیبیا بڵاویكردبووه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر بوونی هێزی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌و وڵاته كرده‌وه.
ستیڤان لو فول وتی “هێزه تایبه‌ته‌كانی فه‌ره‌نسا له‌و وڵاته‌دا هه‌ن، بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فه‌ره‌نسا له هه‌موو شوێنێكی ململانێكاندا له‌دژی تیرۆریستان بونی هه‌یه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی