بەغدا.. ئەفسەرهك ب توهمهتا دزینا 100 ملیار دینارا هاته دهستهسهركرن
باسنيۆز:
نوسینگەی پشكێنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی ئەفسەرێكی بە پلەی رائید راگەیاند كە تۆمەتبارە بە دزینی بڕی 100 ملیار دیناری عێراقی.
بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی پشكێنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەفسەرێكی بە پلەی رائید بە تۆمەتی دزینی بڕی 100 ملیار دیناری عێراقی دەستگیر كردووە كەلە سلكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەغدای پایتەخت دەوام دەكات.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوە دراوە كە “ئەفسەرە دەستگیر كراوەكە دەستی کردووە بە ساختەكرنی لیستی ناوی وەهمیی كارمەندانی پۆلیس بۆ بانكی ناوەندی بەمەبەستی سوودمەندبون لە قەرزی 50 ملیۆن دیناری”.
بەپێی بەیاننامەكە “ئەفسەرەكە لە بەشی ژمێریاریی پۆلیسی بەغداد كار دەكات و پاش ئاشكرابوونی بەپێی فەرمانێكی دادوەری دەستگیر كراوە و بە سەرۆكایەتیی عەمید عەباس زاملی، بەڕێوەبەری نووسینگەی پشكێنەری گشتی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ پێكهێنراوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی