سلێمانی.. ب ئه‌گه‌رێ بلندبوونا پلێن گه‌رمێ ژماره‌یه‌كا وه‌لاتيان بۆ نه‌خۆشخانێ دئێنه ره‌وانه‌كرن
تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، له سلێمانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تووشی نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه بوون و له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
د. میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له لێدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند: “به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، حاله‌ته‌كانی سكچوون و ڕشانه‌وه ڕووی له‌زیاد بوونه، به جۆرێك له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه و ئێستاش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ڕوونیشی كرده‌وه كه هۆكاری سكچوون و ڕشانه‌وه، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، چونكه به‌هۆی كه‌می كاره‌باوه خوارده‌مه‌نی له نێو ماڵه‌كان و چێشتخانه‌كان توانای به‌رگریكردنی نامێنێت، كاتێكیش ئه‌و خواردنه بۆ جارێكی دیكه گه‌رم ده‌كریته‌وه، به‌كتریای تێدا كۆده‌بێته‌وه، بۆیه گوتیشی: “داواكارم خانمانی به‌ڕێز له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا كه پله‌كانی گه‌رما ته‌واو خه‌ڵكی بێزار كردووه، ته‌نها به‌شی یه‌ك ژه‌م خواردن ئاماده بكه‌ن، چونكه ناكری خواردنی ئێواره بۆ نیوه‌ڕۆ گه‌رم بكرێته‌وه، چونكه پله‌كانی گه‌رما هێنده به‌رز بوه‌ته‌وه له نێو سه‌لاجه و ئامێری فێنككه‌ره‌وه خوارده‌مه‌نی توانای به‌رگری نابێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی