حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زيانێن نه‌كرنا وەرزشێ ژ جگارەکێشانێ و نەخۆشيێن دلى زێده‌تره‌

زيانێن نه‌كرنا وەرزشێ ژ جگارەکێشانێ و نەخۆشيێن دلى زێده‌تره‌

K24 – هه‌ولێر:

چەند جارێک ئەوەمان بیستووە کە وەرزشکردن سوودی زۆرە و دەبێتە هۆی تەمەنێکی درێژتر، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، وەرزش نەکردن زیانی زیاترە لە جگەرەکێشان، شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ.

لە راپۆرتێکی پزیشکیدا، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بە سوود وەرگرتن لە توێژینەوەیەکی وایل جابیر، پسپۆری نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی کلێڤلاندی ئەمەریکا، بڵاویکردۆتەوە: “زۆری کێش و وەرزش نەکردن کاریگەری کوشندەتریان هەیە لە بەرزی فشاری خوێن، شەکرە و جگەرە کێشان”.

توێژەران بەدواداچوونیان بۆ دۆسییەی 122 هەزار و حەوت نەخۆش لە نێوان ساڵانی 1991 بۆ 2014 کردووە کە ئەو نەخۆشانە بە پشکنینی ترێدمیلدا رۆشتوون (ئامێری راکردن بۆ زانینی وەڵامی دڵ لە کاتی ماندوو بوون)، ئەنجام بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی وەرزشیانکردووە بە تێچوویەکی کەمتر توانیویانە بەسەر نەخۆشییەکانیادا زاڵبن.

د. جۆردان میتزل، پسپۆری چارەسەری وەرزشی لەو بارەیەوە دەڵێت: ” شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ گرانترترین نەخۆشییەکانن لە ئەمەریکا. ئێمە ساڵانە 200 ملیار دۆلار بۆ چارەسەرکردنیان خەرجدەکەین، بەڵام لە جیاتی ئەمە پێویستە ئامۆژگاری زیاتری خەڵکی بکرێت کە وەرزش بکەن”.

جۆردان پێیوایە ئەو کەسانەی تەنها دەخۆن و وەرزش ناکەن، 500% زیاتر مەترسی مردنی پێشوەختەیان لێدەکرێت، ئەوانەشی کەم کەم وەرزش دەکەن 390% زیاتر مەترسی مردنیان بە نەخۆشییەکان هەیە چونکە وەرزشکردن کاریگەری لەسەر تەواوی ئۆرگانەکانی لەش دادەنێت و هیچ تەمەن و سنوورێک بۆ وەرزشکردن نییە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi