چینێ درێژترین پر ل جیهانێ لسه‌ر ده‌ریايى ڤه‌كر
كوردستان تيڤى:
به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئین ئین، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 23ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، شى جین بینغ سه‌رۆكى چین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هۆنگ كۆنگ، به فه‌رمى درێژترین پردى جیهانى سه‌ر ده‌ریاى كرده‌وه و بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌ممه به رووى گه‌شتیاران بكرێته‌وه.
پرده‌كه به درێژایى 55 كیلۆمه‌تره و هۆنگ كۆنگ به ماكاو و شارى تشوهایى چینى ده‌به‌ستێته‌وه، تێچووى پرده‌كه 20 ملیار دۆلاره و به ماوه‌ى 9 ساڵ كاركردن ته‌واو بووه له ماوه‌ى دروستكردنى 7 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و 275 كه‌سى دیكى برینداربوون و 400 هه‌زار تۆن ئاسنى تیدا به‌كارهێنراوه كه به‌شى دروستكردنى 60 تاوه‌رى ئیڤیل ده‌كات، پرده‌كه تواناى 8 پله ریخته‌رى بوومه‌له‌رزه ده‌گرێت.
دروستكردنى ئه‌م پرده بۆ زیاتر خزمه‌تكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى گه‌شتكردن بووه و هه‌روه‌ها سێ شارى گه‌شتیارى سه‌ره‌كى به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له باشوورى چین وه‌ك هۆنگ كونگ و ماكاو و تشوهاى، لایه‌نگرانى بیرۆكه‌كه ده‌ڵێن ئه‌م پرده هاتووچۆ له نێو شاره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه له 3 كاتژمێر بۆ 30 خوله‌ك به‌مه‌ش ده‌بێته كار ئاسانێك بۆ ڕێبواران و گه‌شتیاران كه به ئاسانى له ده‌ورى ناوچه‌كه گه‌شته‌كانیان ده‌كه‌ن.
6.7 كیلۆمه‌ترى پرده‌كه ده‌كه‌وێته ژێر ئاوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه به كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كان بدات به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن به نێو دوو شارى ده‌ستكرده‌وه ده‌ڕوات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی