چار رێنمایی بۆ دهربازبوونا دژوارترين قۆناغێن ژيانێ
خەندان لایف-
ژیان بەردەوام دەبێت بە هەموو قورسی و ئاستەنگ و خۆشییەکانییەوە، بێگومان دەبێت بەهێزبیت و رووبەروو بیتەوە ئامانجەکانت بەدیبهێنیت.
ماڵپەڕی تەندروستی psychologytoday لەپێناو هاوکاریکردنی هەرتاکێک، باس لە چوار رێگای دروست دەکات بۆ ئەوەی بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵبیت:
1-بیر لە خۆت بکەرەوە بۆ دەبێت گۆڕانکاری بکەیت؟ گۆڕانکاری ئەرکێکی پێویستی ژیانە، چونکە جیهانی چواردەوەرت لە گۆڕاندایە، ئەمەش وادەکات کەمتر ماندووبیت کاتێک گۆڕانکاریەک لە ژیانتدا دەکەیت.
2-داوای هاوکاری لە چواردەورەکەت، هەمیشە بیر لە هاوڕێ و خێزان و ئازیزانت بکەرەوە و متمانەت هەبێت، گوێبگرە لەو کەسانەی بە کێشەدا تێپەڕیون بۆ ئەوەی بتوانیت لە ئەزموونی ئەوانەوە فێربیت.
3-بیر لە لایەنە ئیجابییەکان بکەرەوە، لەپێناو رووبەرووبوونەوەی ئاستەنگەکان و سەرکەوتنێکی باشتر.
4-بوار بە دەروونت بدە بحەوێتەوە، دەکرێت ماوەیەک دوورکەوتنەوە هەڵبژێریت لە کەشێکی ئارام و ناو سروشتدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی