مه‌ترسییه‌كا مه‌زن يا كێمخه‌ويێ ئاشكه‌را بوو
K24- هه‌ولێر:
تیمێكی زانایانی ژاپۆنی له تویژینه‌وه‌یه‌كی نویدا په‌یوه‌ندی نێوان پشووی ته‌واو و كاردانه‌وه‌ی له‌ش ئاشكرا كرد و له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت، كه‌مخه‌وی ده‌بێته هۆی تووشبوون به جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری “American Journal of Physiology” كه ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه زانستییه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تویژه‌ران ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئانجامداوه، مشكه‌كانیان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شكردووه، شه‌وانه گروپی یه‌كه‌میان بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر له خه‌و بێبه‌ش كردووه، له‌كاتێكدا رێگه به گروپی دووه‌م دراوه خه‌وێكی سرووشتی بكات، وه‌ك یه‌ك خواردنیان پێشكه‌ش به هه‌ردوو گروپه‌كه كردووه.
زانایانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر رژێنی ئه‌نسۆلین هه‌یه و رێژه‌ی شه‌كری ناو له‌شی مشكه‌كانی گرووپی یه‌كه‌م كه له‌خه‌و بێبه‌ش كرابوون، به‌رزبووه‌وه و مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره زیادی كرد.
وه‌ك تویژه‌ران دووپاتیانكرده‌وه، ئه‌و گروپه‌ی له‌خه‌و بێبه‌ش كرابوو، خواردنێكی زیاتریان ده‌خوارد و توانای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و خۆراكه‌یان نه‌مابوو كه رۆژانه پێیان ده‌درا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی هه‌ڵچوون له سیسته‌می خۆراكی، مه‌ترسی زیادبوونی كێشی له‌ش و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر لێیان ده‌ركه‌وێت.
له‌كاتێكدا گروپی دووه‌م هیچ كامێك له‌و نیشانانه‌یان لێی به‌ده‌ر نه‌كه‌وتن و پشكنینه‌كانی دوای تاقیكردنه‌وه هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی دا به‌ده‌سته‌وه، كه به‌ر له تاقیكردنه‌وه بۆیان كرابوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی