حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئاگه‌هداری مەترسيێن هنده‌ك کرێمێن دژى رۆژێ بن

ئاگه‌هداری مەترسيێن هنده‌ك کرێمێن دژى رۆژێ بن

رووداو- DPA

گۆڤاری (ئیللی) ئەڵمانی کە گرنگی بە بواری پێست و جوانکاری دەدات، لە زاری پزیشکانی پسپۆڕەوە هۆشداری دەدات لە هەندێک ماددەی کیمیایی کە لە بەشێک لە کرێمە دژەخۆرەکاندا هەن و زیان نەک هەر بە پێست، بەڵکو بە بەشەکانی دیکەی جەستەش دەگەیێنن.

لە نموونەی ئەو ماددە مەترسیدارانەی رەنگە لە پێکهاتەی کرێمە دژەخۆرەکاندا هەبن، ئاماژە بەمانە کراوە:

1- ئۆکسی بێنزۆن (Oxybenzone) : کار لە باڵانسی هۆرمۆنیی جەستە دەکات. ئەوەش سیستمی کارکردنی رژێنەکانی جەستە دەشێوێنێت، چونکە ئەم ماددەیە بە هەڵە لەلایەن جەستەوە وەکوو هۆرمۆن دەناسرێتەوە و دواتر کارلێکی جیاواز دەخولقێنێ و دوور نییە ببێتە هۆی قەڵەوی و هەوکردن. خانمانی دووگیان و شیردەر ئەم ماددەیە لە رێگەی پێستەوە بۆ خوێنیان دەگوازنەوە و دوور نییە بگاتە جەستەی منداڵەکەشیان.

2- ئۆکتیۆکسەیت (Octinoxate): هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و ئەگەرى تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی هۆرمۆنەکانی رژێنی دەرەقی و دواتر دەرکەوتنی نیشانەکانی تەمبەڵی رژێنی دەرەقی. لە پیاوانیشدا هۆکارێکی کەمبوونەوەی ژمارەی تۆوە. هەروەک دوور نییە کار لە مێشک و دەمارەکان بکات و نەخۆشییە دەمارییەکانی لێبکەوێتەوە، تەنانەت ببێتە هۆی گۆڕانی رەفتار و هەڵسوکەوتی کەسەکە لە حاڵەتی زۆر دووبارەبوونەوەی بەرکەوتنی ماددەکە.

3- ئاڤۆبێنزۆن (Avobenzone) : ئەگەر بە بڕی زۆر یان بۆ ماوەی زۆر بەکاربهێنرێت رێگا خۆش دەکات بۆ تووشبوون بە زیپکە، هەوکردنی پێست، هەوکردنی بنجی مووەکان، پەڵە و سووتانەوەی پێست. بە تایبەت لەو کەسانەی پێستیان هەستیارە.

4- رێتینایڵ پاڵمیتەیت (Retinyl palmitate) : لە کورتماوەدا دوور نییە ببێتە هۆی سووربوونەوە، توێکهەڵدان، خوران و سووتانەوەی پێست. لە دوورمەوداشدا دەبێتە هۆی دروستبوونی تەنۆلکە بەرەڵاکان (فری رادیکاڵ) لە پێستدا کە هۆکارێکی پیربوونی پێشوەختەی پێستن.

بۆ ئەوەی لەم ماددە مەترسیدارانە دوور بن، زانیاری سەر دژە خۆرەکان بخوێننەوە و دڵنیا ببنەوە ئەم ماددانەیان تێدا نییە. لەبری ئەوە ئەو بەرهەمانە هەڵبژێرن کە ماددەکانی وەکوو ئۆکسیدی زینک (zinc oxide) یان ئیسامۆڵ (ichthammol) یان تێدایە کە وەها ناسراون هەم زیانەکانی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی دووردەخەنەوە و هەم نەزانراوە زیانێکی ئەوتۆیان بۆ پێست یان تەندروستیی گشتی هەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi