ب ڤه‌خوارنا شه‌ربه‌تا سێڤێ خۆ ژ ڤان نه‌خۆشیان بپارێزه
وشه:
میوه‌ی سێ‌و به یه‌كێك له به‌سوودترین جۆری میوه داده‌نرێت بۆ جه‌سته، چونكه ئه‌م جۆره میوه‌یه به‌وه ناسراوه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامینه به‌سووده‌كان له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها شه‌ربه‌ته‌كه‌یشی زۆر به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “organicfacts” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گه‌رنگترین سووده‌كانی شه‌ربه‌تی سێ‌و ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان كه پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌نجامیان داوه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌تووه كه شه‌ربه‌تی سێ‌و یه‌كێكه له گرینگ‌ترین پێكهاته‌كان بۆ جه‌سته چونكه نزیكه‌ی له %17 بۆ %25 ی پێداویستییه‌كانی جه‌سته دابین ده‌كات له ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان كه ئه‌مه‌یش ته‌ندروستی جه‌سته ده‌پارێزێت و له‌م نه‌خۆشیانه ده‌تپارێزێت كه له خواره‌وه‌دا باسیان ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – شه‌ربه‌تی سێ‌و نه‌خۆشییه‌كانی ڕه‌بۆ ناهێڵێت: به‌گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكان ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه كه شه‌ربه‌تی سێ‌و نه‌خۆشییه‌كانی ڕه‌بۆ ناهێڵێت، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی ماده‌ی دژه هه‌ستیارییه‌كان و دژه هه‌وكردنه‌كان له‌ناوی ئه‌م شه‌ربه‌ته‌دا كه ئه‌مه‌یش به‌ته‌واوه‌تی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ له‌ناوده‌به‌ن.
دووه‌م – شه‌ربه‌تی سێ‌و میمۆریت به‌هێز ده‌كات: به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی سێ‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسانه‌كانی تێدایه واده‌كات خانه پیسه‌كان وژه‌هراوییه‌كان نه‌یه‌نه ناو جه‌سته به‌گشتی و مێشك به‌تایبه‌تی، چونكه ماده ژه‌هراوییه‌كان كاریگه‌ری زۆریان ده‌بێت له‌سه‌ر مێشك و خراپكردنی باری ته‌ندروستی مێشك بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی سێ‌و مێشك ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی و میمۆری به‌هێزتر ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی