ئەگەر ههڤژينێ ته ڤان تشتان بكت كێشا سۆزداريێ ھەیە
SNN:
پەیوەندی شتێکی ئاڵۆزە، ئەوەی تەندروست بێت و ئەوەی تەندروست نەبێت لە پەیوەندییەکدا جیاوازە لە پەیوەندییەکی تر، بەڵام کۆمەڵێک ھێما و ئاماژە ھەیە لە کەسێکدا گەر بوونی ھەبێت مانای تەندروستی کەسەکە دەگەیەنێت لەڕووی سۆزدارییەوە.
١. ھاوسەرەکەت لەڕووی جەستەییەوە تەندروست نیە: ھەندێک جار لایەنە دەروونییەکان کاردەکەنە سەر جەستە، وەک کێشەکانی مێشک، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و سترێس. خەمۆکی وادەکات کەسەکە تووشی سەرئێشە، ماندوویی، کەم خەوی، ئازار و کێشەکانی ھەرس بێت.
٢. ھاوسەرەکەت کێشەی ھەیە و ناتوانێ کاردانەوەکانی خۆی کۆنترۆڵ بکات: یەکێک لە نیشانەکانی کێشەی سۆزداری کۆنترۆڵ نەکردنی کاردانەوەکانە و کەسەکە ھەندێک جار بەھۆی ئالوودەبوونەوە وایلێھاتووە.
٣. ھاوسەرەکەت کەلەڕەقییەکی شەڕانی دەکات: بە شێوەیەکی نەرێنی کەلەڕەقی دەکات و ئەمەش نیشانە کێشەی سۆزدارییە لە پەیوەنییەکەدا.
٤. متمانەیان بەخۆیان نیە: کەمی متمانە بەخۆبوون ھێمایەکی زۆر ڕوونە بۆ ھەبوونی کێشەی سۆزداری لەو کەسەدا، ئەگەر کەسەکە تەنھا باس لە شتە نەرێنییەکانی خۆی بکات ئەوا کێشەیەک ھەیە.
٥. ھەرگیز تووڕە نابن: ئەوەی ھەندێک جار تووشی سەرسوڕمانمان دەکات کەمی تووڕەبوونە، چونکە ھەندێک جار تووڕەیی مانای پەیوەندییەکی تەندروستە، ئەوەی کێشەیە کەسەکە تووڕەیی خۆی دەرنەبڕێت و پاش ماوەیەک ڕق لە دڵیدا دروست بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی