چايا گهلهك گەرم شێرپەنجێ درووست دکت
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ لە چینەوە دەڵێ ئەو کەسانەی چای زۆر گەرم و مەی دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سوورێنچک پێنج هێندە زیاددەکات.
توێژینەوەکە لە دامەزراوی نیشتیمانیی چینیی بۆ زانستە سرووشتییەکان لەسەر 456 هەزار کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان 30-79 ساڵان بووە و 9 ساڵ بەردەوامبووە.
گەرمیی چا زیان بە نێوپۆشی سوورێنچک دەگەیێنێ و گۆڕانکاری و بازدانی جینیی ئەوتۆی تێدا درووستدەکات، کە تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن.
توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی هەم کحول دەخۆنەوە و هەم چا زۆر بە گەرمیی دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سوورێنچک پێنج هێندە زیاددەکات. ئەوانەش هەم جگەرەدەکێشن و هەم چای زۆر گەرم دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بەو شێرپەنجەیە دوو هێندە زیاددەکات.
جگەرە و کحول دوو هۆکاری ناسراوی تووشبوونن بە شێرپەنجە، بۆیە پزیشکان رێنمایی خەڵکی دەکەن لێیان دووربن. توێژەرەکان داوایان کردووە ئیدی خەڵکی خۆیان لە چا و خواردنەوەی زۆر گەرمی دیکەش بپارێزن.
ئەنجامی توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی “annals of internal medicine” بڵاوبوەتەوە و ماڵپەڕی رۆژنامەی گاردیان ئاماژەیپێکردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی