حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نەخۆشيا پووک ئەگەرێ تووشبوونێ ب شێرپەنجێ زێدە دکت

نەخۆشيا پووک ئەگەرێ تووشبوونێ ب شێرپەنجێ زێدە دکت

رووداو-سلێمانی

ئەو کەسانەی نەخۆشیی توندی پووکیان هەیە زۆرتر لە مەترسی تووشبووندان بە شێرپەنجە، توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی وادەڵێ.

ليۆنارد ليكتنفيڵد، جێگری سەرۆکی پزیشکیی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی، دەڵێ “ئەوەی ئەم توێژینەوە دەریخستووە پشتیوانیی ئەو بۆچوونەیە کە نەخۆشییەکانی پووک، تەنیا ئاوێنەی ئەوە نین کە لەنێو دەمدا روودەدات”.

توێژینەوەکە لەسەر 7,466 کەس ئەنجامدراوە کە لە چەند ویلایەتی جیاوازی ئەمریکا بوون و بۆ ماوەی 15 ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کردوون، لە سەرەتای توێژینەوەکەدا هیچکام لە بەشداران شیرپەنجەیان نەبووە و پزیشکیش پشکنینی پووکی بۆ هەموو بەشداران کردووە.

پاش 15 ساڵ لە دەستپێکردنی توێژینەوەکە، دەرکەوت ئەوانەی پووکیان نەخۆشیی توندی هەبووە، بە راددەی %24 ئەگەری زۆرتر بووە تووشی هەر جۆرێکی شێرپەنجە ببن، هەروەک دوو هێندەی کەسانی دیکە ئەگەری زۆرتر بووە تووشی شیرپەنجەی سییەکان ببن.

ئەو کەسانەی جگەرەکێش نەبوون و پووکیان نەخۆش بووە، تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا زیادیکردووە.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی (Journal of the National Cancer Institute) بڵاوبووەتەوە و ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەیپێکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi