ل 2018 پيڤهلهرزێن وێرانكهر دێ روودەن
وشه:
لە ساڵی 2017 كۆمەڵێك بوومەلەرزە لە وڵاتە جیاجیاكانی دنیا ڕوویان دا، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2018 ژمارەی بوومەلەرزەزانی 2017 زۆر كەم دەبن، چونكە زانایان پێشبینی دەكەن، زۆرترین بوومەلەرزە ئەمساڵ ڕوو بدات و سێ لە بوومەلەرزەكانیش بە تەواوی وێرانكەر دەبن و پلەیان بەرزتر دەبێ لە حەوت پلە بە پێوەری ڕێختەر.
زانایانی جیۆلۆجیا لە زانكۆی كۆلۆرادۆ دەڵێن، بوومەلەرزەی پلەبەرز و گەورە بە بەردەوامی لەسەر زەوی لەمساڵدا ڕوو دەدات، بەهۆی خاوبوونەوەی جووڵەی زەوی بە دەوری خۆیدا، ئەمەیش دەبێتە هۆی دروستبوونی حاڵەتێكی جیۆلۆجی نامۆ لە ناوچەكانی كەمەرەی زەوی، بۆیە مەترسیدارترین ناوچەكان كە بوومەلەرزەی لێ ڕوو دەدات، ئەوانەن كە لە هێڵی كەمەرەی زەوییەوە نزیكن.
رۆجەر بیلهام زانای جیۆلۆجی دەڵێ، كاتێك زەوی بە هێواشی بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە، ئەمە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هێز لە ناوچەی هێڵی كەمەرەی زەوی، بەوەش پەستانی زۆر دروست دەبێ لەسەر چینە تەكتۆنییەكانی پێكهاتەی زەوی.
زیاتر دەڵێ، خێرایی سووڕانەوەی زەوی بە بەردەوامی لە گۆڕاندایە، بەڵام زانایان دەڵێن، لە ئێستەوە تا دەیەی داهاتوو، زەوی توانا و خێرایی سووڕانەوەی هێواش و كەم دەبێتەوە، ئەمەیش دەبێتە هۆی دروستبوونی زنجیرەك بوومەلەرزەی گەورە و مەترسیدار لەسەر گۆی زەوی و پێشبینی دەكەین لە ماوەی ساڵی 2018 تا 2021، زیاتر لە 20 بوومەلەرزەی زۆر ترسناك ڕوو بدەن كە تا ئێستە لە ڕووی بەهێزییەوە هاوشێوەیان نەبووە.
سەرچاوە/RT.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی