ژبه‌ر سه‌رمايێ ل سیبیریا پانزینخانه‌یه‌ك به‌ستی
باسنيۆز:
به‌هۆی سه‌رماوه له سیبیریا به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌ستیله تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت، وێنه‌ی سۆنده‌یه‌كی به‌نزین بڵاوكرایه‌وه كه به‌هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رماوه له وڵاتی سیبیریا، سۆنده‌كه به‌ستوویه‌تی.
شه‌پۆلێكی سه‌رما له ناوچه‌ی سیبیریا دا كه پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی نیجینڤارتۆفسك دابه‌زی بۆ 56 پله‌ی ژێر سفر.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌وه، هه‌موو قوتابخانه و یانه وه‌رزشییه‌كان داخران، هه‌روه‌ها گه‌شتی پاسه‌كانی نێوان شاره‌كان ڕاگیران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی ناوچه‌كه ڕایانگه‌یاند، كه هه‌موو ده‌زگاكانی دیكه كاری ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و دۆخه‌كه‌ش ئاساییه.
سیبیریا به‌شی خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرهه‌ڵاتی ڕوسیایه، لای خۆرئاواوه ده‌ڕوانێته سه‌ر شاخه‌كانی ئۆراڵ و هه‌روه‌ها له سنووری جه‌مسه‌ری باكووره و هاوسنووره له‌گه‌ڵ كازاخستان و مه‌نگۆلیا و چین له باشوور.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی