زهلامهكى دتهمهنێ 88 سالیێ دا کولێژ تەمامكر
خەندان-
پیاوێکی جۆرجی لە تەمەنی 88 ساڵیدا ئامانجە هەمیشەییەکەی خۆی بەدەستهێنا کە تەواوکردنی کۆلێژ و بەدەستهێنانی بڕوانامە بو.
هۆراس شیفێلد توانیویەتی لە تەمەنی 88 ساڵیدا ئامانجە گرنگ و گەورەکەی ژیانی خۆی بەدەستبهێنێت
بەپێی هەواڵێکی ABC نیوز، هۆراس شیفێلد، دانیشتوی بێرنس ڤایلی جۆرجیا-یە توانیویەتی لە تەمەنی 88 ساڵیدا ئامانجە گرنگ و گەورەکەی ژیانی خۆی بەدەستبهێنێت کە تەواوکردنی کۆلێژ و بەدەستهێنانی بڕوانامەبو.
شیفێڵد بڕوانامەی دیپلۆمی لە زانکۆی شۆرتەر بەدەستهێناوە و لەگەڵ مامۆستا تایبەتەکەی چونە سەر تەختی شانۆکە بۆ وەرگرتنی بڕوانامە.
لەمبارەیەوە جیل برازیل، نەوەی شیفێڵد رایگەیاندوە، “بەراستی باپیرم زیرەک بو، درۆناکەم”.
شیفێلد ساڵی 1960 بۆ 1965 لە زانکۆی شۆرتەر خوێندویەتی، بەڵام لە پێناوی خوێندنی کچەکانی دەستی لە خوێندنی ئەو زانکۆیە هەڵگرتوە
شیفێلد ساڵی 1960 بۆ 1965 لە زانکۆی شۆرتەر خوێندویەتی، بەڵام لە پێناوی خوێندنی کچەکانی دەستی لە خوێندنی ئەو زانکۆیە هەڵگرتوە.
لەمبارەیەوە شیفێڵد دەڵێت، “لە ماوەی تەنها 115 خولەکدا دەستبەرداری خوێندن بوم”.
وتیشی، “بەڵام بۆ ئەوکات پارچە کاغەزێک بۆمن مانایەکی نەبو، چونکە دڵ و مێشکم هەبو، خوێندنی خۆمم هەبو هەمویانم کۆدەکردەوە و بەکارم دەهێنان، بەڵام ئێستا پاش 60 ساڵ ئەو بڕوانامەیە بۆمن گرنگە.”
پێیوانەبوە بتوانێت کۆلێژ تەواو بکات، چونکە خانەنشین بوە و داهاتێکی دیاریکراوی بوە
وتیشی، کە پێیوانەبوە بتوانێت کۆلێژ تەواو بکات، چونکە خانەنشین بوە و داهاتێکی دیاریکراوی بوە، بەڵام دواتر کە زانیویەتی خانەنشینە باڵاکان دەتوانن بەبێ بەرامبەر بخوێنن، بڕیاریداوە کە خوێندن تەواو بکات و بۆ ئەو مەبەستەش تەنها 200 دۆلاری داوە.
شیفێلد باسلەوەش دەکات، لەلایەن نەوەکانی و چەند کەسێکی دیکەوە هاوکاری زۆری کراوە لەدیاریکردنی ئەرکەکان و نوسینەوەی بەشێک لەوانەکانی.
تەواوکردنی کۆلێژ لەو تەمەنەدا دیاردەیەکی ناوازەیە و مرۆڤ پاش تەمەنی 60 ساڵ هێندەی بیر لەتەواوکردنی پرۆژەکانی دایکایەتی و باوکایەتی دەکاتەوە، هێندە بیر لەتەواوکردنی کارە تایبەتەکانی بەتایبەتیش خوێندن ناکاتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی