کچهك رووخسارێ خۆ ددهته کچهكا دى
خەندان-
کیژێکی ئەمەریکی دوای ئەوەی بێهیوا دەبێت لە چاکبوونەوەی رووخساری، دواجار رووخسارێکی دیکە رزگاریدەکات.
بەپێی هەواڵێکی ” nzherald” لە ئەمەریکا، کچێک بەناوی ” کاتی ستەبڵفیلد” لە ساڵی 2014 کاتێک تەمەنی 18 ساڵە گوللەیەک دەنێت بەسەری خۆیەوە، بۆ ئەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەهۆی فشارێکی دەروونی زۆرەوە، بەڵام قەدەر کارەکەی پێچەوانە دەکاتەوە و نامرێت، بەڵکو رووخساری بەجۆرێک دەشێوێت، کە بە هیچ شێوەیەک لە مرۆڤێکی ئاسایی ناچێت.
پزیشکەکەکان زۆر هەوڵدەدەن لە پێستی سکی خۆی، جوانکاری بۆ رووخساری بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نابن و بەوشێوەیە دەمێنێتەوە، هەربۆیە بەبێ هیوایی ناچاردەبێت ژیانی بەوشێوەیە بەرێبکات.
ئادریا شنایدەر، کە کیژێکی تەمەن 31 ساڵە و ئالوودەیەکی زۆری ماددەی هۆشبەر بووە، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە پزیشکان هیچ هیوایەکی چاکبوونەوەی پێنادەن، بڕیاردەدات بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی دوای مردنی.
بەڵام مردنی ئادریا چانسێک بوو بۆ دووبارە چاکبوونەوەی رووخساری کاتی، هەربۆیە لە نەشتەرگەریەکی31 کاتژمێریدا توانرا لەدوای چوار ساڵ کاتی هاوشێوەی شۆخێکی ئاسایی لێبکرێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی