تشته‌كى سه‌ير ل ئاسمانى ده‌ردكه‌فت
K24 – هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نێكی نامۆ، له ئاسمان به خێرایی ده‌ڕوات و ده‌دره‌وشێته‌وه، هه‌ندێكیش پێیانوایه ده‌فره بڕیوه‌كان (یوفۆ)یه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه له شاری ترینتنی ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه، ئه‌و كاته‌ی ویستوویه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی مانگ تۆمار بكات، كه به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش به كامێراكه‌ی زوومه‌كه‌ی ده‌خاته سه‌ر مانگ و له ناكاو ئه‌و ته‌نه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و ته‌نه كانزاییه، به ئاسماندا ده‌سووڕێته‌وه و ته‌نها ماوه‌ی 5 چركه له تۆماره ڤیدیۆییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، كه له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر، ده‌دره‌وشێته‌وه، دواتریش به‌خێرایی ون ده‌بێت.
تا ئێستاش به ته‌واوه‌تی نه‌زانراوه ئه‌و ته‌نه فڕیوه‌ی ئاسمان ده‌فری فڕیو (یوفۆ) بووه، یان پارچه‌ی مووشه‌كه تێكشكاوه‌كانه له وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆشاییه ئاسمان به‌رده‌بێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی