حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زانا نهێنيا تەمەن درێژیا مرۆڤان ئاشکه‌را دكن

زانا نهێنيا تەمەن درێژیا مرۆڤان ئاشکه‌را دكن
خەندان- 

بابەتی تەمەن درێژی لە مرۆڤەکاندا بووەتە ئاڵنگارییەکی گەورە لەنێوان زاناکانداو بەدرێژایی تێپەڕبوونی چەرخەکان ئەو بابەتە کەوتووەتە بەر نەشتەری لێکۆڵینەوەکانیان و چەندین رای جیاوازی لەسەرە، بەڵام نوێترین زانیاری لەلایەن کۆمەڵێک زاناوە سەربارەت بەو مەسەلەیە ئاشکراکراوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی زاناکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی بەشێک لە مرۆڤەکان لە جیهاندا دەگەنە تەمەنی هەشتاکان و بەرەو سەرووتر، لەگەڵ ئەوەشدا باری تەندروستیان جێگیرەو ئاستی بیرکردنەوەشیان یەکسانە بەو شێوازی بیرکردنەوەیە کە لە چەند دەیەیەک بچووکتری تەمەنیدا هەیبووە.

لێکۆڵەرەوەکان لە توێژینەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە ئەو کەسە بەتەمەنانە لەژیانی خۆیاندا بەشێوەیەکی نەرمونیان مامەڵەیان کردووە لە هەڵوێستە جیاوازەکانی رۆژانەیاندا، لەلایەکی ترەوە کەمتر حاڵەتی تووڕەبوونیان تێدا بەدیکراوەو لە گفتوگۆکانیاندا هەمیشە پێشوازییان لە ئارگیۆمێنت کردووەو رێگەیان بە بەرانبەرەکەشیان داوە قسەی دڵی خۆی بکات.

دوای مردنی کەسە بەتەمەنەکان شیکردنەوە بۆ خانەکانی مێشکیان کراوەو بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئیمیلی رۆگالسکی پرۆفیسۆر لە زانکۆی نۆرس ویسترن بۆی دەرکەوتووە لە 10%ی ئەو کەسانە خاوەنی جۆرێک لە خانەی مێشکن بەناوی (Von Econom) کە ئەو جۆرە خانەیە لە مێشکی ئەو کەسانەدا نییە کە لە تەمەنێکی گەنجتردا دەمرن.

یەکێکی تر لەو نهێنیانەی ئاشکراکراوە بوونی جۆرە پرۆتینێکە لە خانەکانی مێشکی کەسە بە تەمەنەکاندا بەناوی “ئیملیۆد”.

کلۆدیا کاواسی پزیشک لە زانکۆی کالیفۆرنیا بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راگەیاندووە دوای ئەوەی توێکاریان بۆ مێشکی هەندێک لەو کەسە بەتەمەنانە کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە جۆرە پڕۆتینێک لە مێشکیاندایە پارێزگاری لە ئاستی بیرکردنەوەو توانای هەستەوەرییەکانیان دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi