دناڤ فرۆکه‌یه‌كا (United) دا دووڤشكه‌ك ب گه‌شتیاره‌كى ڤه دده‌ت
باسنيوز:
له ناو فرۆکه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی (United)ـدا، گه‌شتیارێک به برینداری له ئاسمانی نێوان ئه‌مریکا بۆ که‌نه‌دا دا دۆزرایه‌وه و ده‌رکه‌وت که به‌هۆی پێوه‌دانی دووپشکێکهوه له‌ناو فرۆکه‌که، بریندار بووه و دۆخی ته‌ندروستی تێک چووه.
به گوته‌ی به‌رپرسانی ئاسایشی فرۆکه‌که و هه‌روه‌ها هاوسه‌ری گه‌شتیاره برینداره‌كه، که له کاتی ڕوودانی ڕووداوه‌که‌دا له ته‌نیشتی دانیشتبوو، گه‌شتیاره‌که خه‌ریکی نان خواردن بووه و له‌ناکاو دووپشکێک له شوێنی جانتاکانی ناو فرۆکه‌دا به‌سه‌ری دا به‌ربووه‌ته‌وه خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ به سه‌ریه‌وه داوه.
هاوسه‌ری گه‌شتیاره‌كه له ته‌له‌فزیۆنی که‌ناڵی (CNN) گوتی :” مێرده‌که‌م هه‌ستی کرد شتێک له ناو قژی دایه و قژی ڕاده‌کێشێ، له ناکاو دووپشکه‌که که‌وته سه‌ر مێزی نان خواردنه‌که، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ر له‌وه به‌سه‌ری مێردهکهمیهوه دابوو.
دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه به چه‌ند خوله‌كێك، له ناو ته‌والێتی فرۆکه‌که‌دا قیژه‌ی یه‌کێک له کارمه‌نده‌کانی ناو فرۆکه‌که به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌رده‌که‌وێت که دووپشکێکی دیکه له‌ناو ته‌والێتی فرۆکه‌که دا بووه.
ئه‌مه دووهه‌مین ڕووداوی سه‌رسوڕهێنه‌ره که له‌ماوه‌ی یه‌ک ههوتهدا له‌ناو فرۆکه‌ی هێلی (United) دا سه‌رنجی ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهان بۆ لای خۆی رابکێشێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی