حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دھۆک.. ل سەر سۆتنا بازارێ چەلێ کەسه‌ك هاته‌ دەسته‌سه‌ركرن

دھۆک.. ل سەر سۆتنا بازارێ چەلێ کەسه‌ك هاته‌ دەسته‌سه‌ركرن

باسنيوز:
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دھۆک، ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەر سووتانی بازاڕی چەلێ، بە بڕیاری دادگا کەسێک دەستگیر کرا و فەرمانی دەستگیر کردن بۆ چەند کەسێکی دیکە دەچووە، داواکاری گشتیش داوا دەکات کە ئەو کەسانەی بوونە ھۆکاری ئەو ئاگرە، بە زووترین کات سزا بدرێن.

ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دھۆک، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “بەپێی ماددەی 342 لە یاسای سزادان، کەسێک بەھۆی سووتانی بازاڕی چەلێ لە پارێزگای دھۆک دەستگیر کرا، فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ چەند کەسێکی دیکەش دەرچووە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.

داواکاری گشتیی پارێزگای دھۆک، لە نووسراوێکی فەرمیدا، کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، داوا دەکات: “ھەر دەزگا و شوێنێک خەمساردی لە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە کردبێت و ھۆکار بێت، ئەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، ھاوکات داوای لە دادگەی دھۆک کردووە لێکۆڵینەوەیەک چڕ لەسەر ھۆکار و بکەری سەرەکی بکرێت، رێکاری یاساییش لەسەر بکەرەکە جێبەجێ بکرێت، بەتایبەت خاوەن مۆلیدە یان لایەنی فەرمی و ھەر کەسێک کە ھۆکار بێت”.

بێوار عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیەندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی پارێزگای دھۆک، بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: “بەھۆی تانگی گازی مۆلیدەی کارەبا، ئەم کارەساتە ڕوویداوە کە لەسەر دوکانەکان مۆلیدەی کارەبا ھەبوو، لەو ڕووداوەشدا 57 بەتەواوی سووتاون”.

بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیەندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی پارێزگای دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: “ھەشت پۆلیس بە سووکی بریندار بووینە و یەک لەوانە دەستی شکاوە، سێ ھاووڵاتیش دیکەش لەوکاتە بریندار بوونە، یەکێکیش لەوانە گیانی لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش ڕێژەی سووتانەکەی بەرزە، سەدان ملیۆن دیناریش زیان بە دوکانەکان کەوتوون”.

گوتیشی: “لێکۆڵینەوەش دەستی پێکردووە، بەپێی یاساش، ئەو کەسەی ھۆکاری سەرەکییە، 15 ساڵ زیندانی دەکرێت و سەربای پێبژاردن، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.

لە بەرواری 10/4/2017 ئاگر لە بازاڕی چەلێ لە ناو بازاڕی گەورەی دھۆک بەربوو، لە ئەنجامدا چەند کەس بوونە قوربانی و چەند دوکان سووتان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi