كۆمپانیای تویوتا يا ژاپۆنی 2.9 ملیۆن ترومبێل ڤه‌كێشان
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای تویوتای ژاپۆنی هه‌ڵمه‌تێكی كشاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی له سه‌رانسه‌ر جیهان به‌هۆی بوونی كێشه له سیستمی سه‌لامه‌تی “ئێرباگه‌كان”ـی كه له لایه‌ن كۆمپانیای تاكاتا بۆی دابینكراوه و 2.9 ملیۆن ئۆتۆمبێلیش هه‌ڵمه‌تی كشانه‌وه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
ئاژانسی “ئه‌ڤتۆستات” تایبه‌ت به سه‌رژمێری بواری ئۆتۆمبێل له ئۆفیسی میدیایی كۆمپانیای تویوتا له رووسیا زانیوویه‌تی” ته‌نها له رووسیا ” 6401″ ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكه هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
له رووسیا هه‌ڵمه‌ته‌كه “4317” ئۆتۆمبێلی جۆری كرۆلا له ماوه‌كانی 20/3/2003 تا 25/12/2003 و “1899” ئۆتۆمبێلی جۆری “AURIS” كه له ماوه‌ی 10/10/2006 تا 14/5/2009 به‌رهه‌مهێنراون ده‌گرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها 185 ئۆتۆمبێلی جۆری “یاریس TMMF” كه له 5/12/2005 تا 7/4/2009 به‌رهه‌مهاتووه به هه‌مانشێوه هه‌ڵمه‌ته ده‌یانگرێته‌وه.
مه‌ترسییه‌كی زۆر به‌هۆی ئێرباگی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌وه كه له‌و ماوانه‌دا به‌رهه‌مهاتوون دروستبووه، ئه‌گه‌ر هاتوو ماوه‌یه‌كی درێژ له ژێر پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزدا بمێنێته‌وه، مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه له ناو ئۆتۆمبێله‌كاندا، چونكه ماده‌ی “نتراتی ئه‌مۆنیۆمی” تێدایه كه به تێپه‌ڕبوونی كات خراپ ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمی و شێ به خێرایی خراپی ده‌كه‌ن.
بۆ كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، بریكاره فه‌رمییه‌كانی كۆمپانیای تویوتا، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌دا ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی ئه‌و كێشانه‌یان هه‌یه، به خۆڕایی ئیرباگه‌كانیان بۆ ده‌گۆڕن.
پێشتر نوێنه‌رانی كۆمپانیای “تاكاتا” له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌مریكی له دیترۆیت، دانیان به‌وه‌دانا كه ئاگاداری ئه‌و كه‌موكوڕییه بوون كه له به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه‌دا هه‌بووه و ناردوویانه بۆ كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی