بۆ وان يێن گالاكسی نۆت 7هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای سامسونگ بڕیاریداوه، هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ست به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و گالاكسی نۆت 7انه بكات، كه تا ئێستا به‌كارهێنه‌ران راده‌ستی كۆمپانیاكه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیاكه بڕیاریداوه، له رێگه‌ی راگرتنی نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه و سیسته‌می ئیش پێكردن، یاخود پاڵپشتینه‌كردنی ئه‌و ئامێره له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه، ئه‌و جۆره مۆبایله رابگرێت و په‌كیبخات، به‌وه‌ش به‌كارهێنه‌ران ناچار بكات، بیگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، سامسونگ تا ئێستا نزیكه‌ی 96%ی ئه‌و ئامێره فرۆشراوانه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه ئه‌و ئامێره له ته‌واوی بازاڕه‌كانی جیهان، نه‌هێڵێت، جگه له‌وه‌ش هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ران سه‌رسه‌ختن و سه‌ره‌ڕای بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی له پاتری مۆبایله‌كه، كه چی سوورن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی.
گالاكسی نۆت 7، به‌هۆی بوونی كێشه له پاترییه‌كه، له كاتی بارگاویكردندا، ده‌سووتا و ده‌یان حاڵه‌تی له‌و جۆره‌ش تۆماركران، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی رێگه‌یان به گه‌شتیاران نه‌ده‌دا ئه‌و ئامێره له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ گه‌شته‌كان ببه‌ن و قه‌ده‌غه‌یان كردبوو.
بۆیه سامسونگ بڕیاریدا به‌هیچ جۆرێك ئه‌و مۆبایله به‌رهه‌م نه‌هێنێته‌وه و له بازاڕه‌كانیشدا بیكێشێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی