ل ده‌مێ خوارنێ ته‌ماشه‌يى ته‌له‌فزیۆنێ نه‌كن
كوردستان تى ڤى
بۆ خۆپاراستن له زیادبوونی كێشی له‌ش له ماڵه‌وه‌ی كاری چێشتلێنه‌ری بكه‌ن و كاتی خواردنی ژه‌مه‌كانی خۆراكیش ته‌ماشایی ته‌له‌فیزیۆن مه‌كه‌ن . قه‌ڵه‌ویی به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه وئاریشه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ژمار ده‌كرێت .
هه‌ڵبه‌ت رژێمه خۆراكه جیاوازه‌كان و ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك و گونجاو كاریگه‌رییان له دابه‌زاندنی كێشی له‌ش هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێیه‌كان شێوازێكی نوێی بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش پێنشنیار كردووه .
یه‌كێك له پێشنیاره‌كان گرنگه‌كان بۆ رێگریكردن له زیادبوونی كێشی له‌ش ، كاری چێشتلێنه‌رییه له نێو ماڵ و ته‌ماشانه‌كردنی ته‌له‌فیزیۆنه له كاتی خواردنی ژه‌مه‌كانی خۆراك.به پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژه‌مه‌كانی خواردن له ماڵه‌وه ده‌خۆن یا له كاتی خواردنی ژه‌مه‌كان سه‌یری ته‌له‌فیزیۆن ده‌كه‌ن، كه‌متر تووشی زیادبوونی كێشی له‌ش ده‌كه‌ن.
توێژه‌رانی زانكۆی ویلایه‌تی ئۆهایۆ له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له سه‌ر 12 هه‌زار و 842 كه‌س ئه‌نجامدا .توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گه‌وره‌ساڵانه‌ی كه له كاتی خواردنی ژه‌مه‌كانی فیلم و زنجیره ته‌له‌فیزیۆنه‌كان ته‌ماشا ده‌كه‌ن ،ئه‌گه‌ری زیادبوونی كێشی له‌ش به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان كه كاتی خواردنی ژه‌مه‌كان ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن ناكه‌ن زیاتره.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی