300 ملیۆن كه‌س ژ ئاكنجيێن جیهانێ تووشی خه‌مۆكيێ بووينه
كوردستان تى ڤى
به پێی راگه‌یاندراوێكی رێكخراویی ته‌ندروستی جیهانی ، خه‌مۆكی كاریگه‌ری له سه‌ر 300 میلیۆن له دانیتشوانی جیهان داناوه و هۆكاری سه‌ره‌كیش ناتوانایی و نه‌بوونی ته‌ندروستی له نێوان خه‌ڵكی جیهانه .به ووته‌ی توێژه‌ران ژه‌ماره‌ی كه‌سانی تووشبوو به خه‌مۆكی له نێوان ساڵانی 2005 ز 2015 بۆ 18 له‌سه‌دا زیادی كردووه به‌ڵام نه‌بوونی پشتیوانی و ترس له ریسوایی رێگربووه له ده‌رمانی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ زۆربه‌ی تاكه‌كان .
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر ” مارگارت چان گ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراویی ته‌ندروستی جیهانی ، گووتی : ژماره نوێیه‌كان هۆشداری ده‌رن بۆ ته‌واویی وڵاتانه‌كان تا جارێ:ی تر له باره‌ی شێوازه چاره‌سه‌رییه‌كانی خۆیان به‌مه‌به‌ستی پاراستی سه‌ڵامه‌تی نه‌ته‌وه‌كانیان و چاره‌سه‌كردنیانیان هه‌نگاویی خێرا بهاوێژن .
به پێی راگه‌ێندراویی ئه‌و رێكخراوه نزیكه‌ی سێ له‌سه‌دای بودجه ته‌رخانكراویی ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه ته‌رخان كراوه ، كه له وڵاتانی كه‌م ده‌هات كه‌متره له یه‌ك له سه‌دا و له وڵاتانی پرداهاتیش ئه‌و رێژه 5 له‌سه‌دایه. هه‌تا له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندیش، نزیكه‌ی 50 له‌سه‌دای كه‌سانی تووشبوو به خه‌مۆكی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری پێوستیان بۆ ئه‌نجام نادرێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی